دەستگیرکردنی بەرپرسی سەربازی داعش لە باشووری نەینەوا
(0) /
زایەڵە - شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە بەناو بەرپرسی سەربازی باشووری نەینەوای دەسگیرکردووە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیان؛ لەئۆپەراسۆنێکی جۆریدا پشت بەزانیاریەکان وبەدووداچونی بەردەوام لەلایەن هێزەکانی هەواڵگری سەربازی سەربە لیوای
پیادەی 76 وبەهەماهەنگی لەگەڵ لقی هەواڵگری فیرقەی
16 ئەم تیرۆریستە کەناوی ابوفلاحە دەسگیرکرا کە لەهەوڵی
ئەوەدابووکە لە کەمپی هۆلەوە لەسووریا بێتە کەمپی جەدعە بۆخۆشاردنەوە کەتوانرا پێش چونە ناو کەمپەکە دەسگیربکرێت و ڕادەستی لایەنی داواخوازبکرێت بەشێوەیەکی یاسایی
تێبينيێك بنێرە: