ناساندنی شاخەوانێکی سەرامە؛ دێنیس ئوروبکو
/
ورزش
/
زایەڵە
دێنیس ئوروبکو
شاخەوان
وەرزش
کوێستان
چیا
دێنیس ئوروبکو کێیە؟
ناوبراو پانزدەهمین کەسێکە کە بە هەموو 14 لووتکەی 8000 مەتری لە جیهاندا هەڵچووە و هەشتمین شاخەوانێکە بە بێ کەڵک وەرگرتن لە کەپسوولی ئوکسیژن و سەرکەوتووانە توانیویە بەو لووتکەیانەدا هەڵبێت.
جگە لەو هەموو ڕیکورد و خەڵاتانەی کە ناوبراو بە دەستی هێناوە، ئەو شتەی کە ئەوی کردۆتە شاخەوانێکی سەرامە و بەناوبانگ، یامەتیدان بە شاخەوانانی دیکەیە. دێنیس ئوروبکو لە ساڵی 2001ی زایینیدا تا ساڵەکانی 2018ی زایینی لانیکەم 6 جار بە شێوازی فەرمی هەموو کار و بەرنامەی هەڵچوونەکانی خۆی بۆ شاخە 8000 مەترییەکان، تەنیا لەبۆ یارمەتیدان بە شاخەوانانی دیکە خستۆتە دواوە.
خەڵکی کوێیە؟
دێنیس دانشتووی وڵاتی سۆفییەت بووە و پاش ڕووخاندنی کۆمارە یەکگرتووەکانی سۆفییەت، ڕەگەزنامەی قەزاقستانی وەرگرت کە لە ساڵەکانی 2013ی زایینیدا ئەو ڕەگەزنامەیە بەتاڵ کردەوە و ڕەگەزنامەی سۆفییەتی وەرگرت پاشان لە ساڵی 2013دا ڕەگەزنامەی لەهێستانی وەرگرت.
دێنیس 19 جار بە لووتکە 8000 مەترییەکاندا هەڵچووە، دووجار هەڵچوون بۆ لووتکەی 8000 مەتری لە کاتی زمساندا(ماکالو، گاشربروم2)، کردنەوەی ڕێگای نوێ لە شاخەکانی هیمالییادا(برود پیک، ماناسلو، چوئایو، کانگجن چونگا)، هەڵچوون بۆ شاخەکانی 8000 مەتری بێ کەڵک وەرگرتن لە کەپسوولی ئوکسیژن، 1 قوڵنگی زێڕین و 3 قوڵنگی زێڕینی ئاسیا، ئەمانە هەموویان و زۆر شتی دیکە بووتە هۆی ئەوەی کە ناوبراو ببێت بە سەرامەترین و سەربەرزترین شاخەوانی جیهان کە هەموو دونیا شانازی پێوە بکات.
هەروەها ناوبراو ڕیکوردداری خێراترین شاخەوانە بۆ هەڵاتن بە شاخی خانتانگری بە بڵندایی 7010 مەترییەوە. دێنیس لە ماوەی 12 سەعات و 21 خولەک توانی لە (کەمپی سەرەکییەوە تا کەمپی سەرەکی) بەسەر لووتکەی ئەو کێوەدا هەڵبێت.
کارە سەرسووڕهێنەرەکانی دێنیس ئوروبکو تەنیا ئەم شتانە نییە کە ئاماژەی پێکرا و لێرە کۆتایی پێ نایت. ناوبراو لە ساڵی 1999ی زایینیدا تەنیا لە ماوەی 24 ڕۆژدا بەسەر پێنج لووتکە بە بڵندایی زیاتر لە 7000 مەتر کە هەموویان لە شاخ و کێوەکانی سۆفییەت بوون هەڵچوو و بوو بەو کەسەی لە کەمترین کاتی مومکیندا عینوانی پڵنگی بەرفی وەدەست هێنا.
دێنیس لە ساڵی 2006دا لە کێبەرکێ خێراهەڵچوون بەسەر کێوی ئەلبروس(بەرزترین شوێنی ئەورووپا) بەشداری کرد و لە ماوەی 3 کاتژمێر و 55 خولەکدا توانی بەسەر لووتکەی ئەو شاخەوە ڕاوێستێ و سەرکەوتووی ئەم کێبەرکێیە بێت.
نەفەری دووهەمی ئەم کێبەرکێیە 40 خولەک پاش لە دێنیس توانی بەسەر ئەو لووتکەیەدا هەڵبێت.
دێنیس ئوروبکو کەسایەتیکی بانترە لە شاخەوانێکی بەرچاو و بەتوانا بە ڕیکورد و مەداڵی زۆرەوە.
دێنیس شاخەوانێکی زۆر زۆر جیاوازە ئەو مرۆڤێکی ڕاستەقینەیە کە زۆر جار کار و بەرنامەی خۆی تەنیا بۆ یارمەتی دانی شاخەوانانی دیکە و هاوڕێیەکانی بەتاڵ کردۆتەوە، دێنیس لە کاروڕەوتی نەجات و ڕزگار کردنی گیانی زۆر کەسدا بەشداری کردووە کە هەر کامەیان بۆ خۆی چیرۆکێکی تایبەت و جیاوازی هەیە. لێرەدا تەنیا هەوڵی ئەوەمان دا ئەم کەسایەتییە سەرامە و بەناوبانگە و ئەم مرۆڤە راستەقینەتانە پێ بناسێنین.
تێبينيێك بنێرە: