بڕیارێكی نوێ بۆ عومرەكارانی هەرێم ڕاگەیەنرا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ لەمەودوا ئەو كەسانەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە گەشتی عەمرە دەكەن دەتوانن منداڵەكانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن و جەختیشدەكاتەوە، ئەگەر تەمەنی كەمتر لە ساڵێكیش بێت دایك و باوكی دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا بیبەن .
لەمبارەیەوە نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندوە ،بۆ لەمەودوا هەر كەسێك گەشتی عەمرە ئەنجامبدات دەتوانێت منداڵەكەی لەگەڵ خۆیدا ببات.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرە ڕایگەیاند ، بەپێی ڕێنماییەكان كە سعودیە دەریكردووە منداڵی خوار تەمەن یەك ساڵ، دایك و باوكی دەتوانن لەگەڵ خۆیاندا بۆ گەشتی عەمرە بیبەن بەو مەرجەی پاسپۆرتی هەبێت .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: