ڕاگەیاندنی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە بەغداد لەلایەن حەشدی شەعبیەوە
(0) /
زایەڵە - شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند مەفرەزەکانی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری دەستەی حەشدی شەعبی توانیان تیرۆریستێك لە بەغدای پایتەخت دەستگیربکەن.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری دەستەی حەشدی شەعبی توانیان تیرۆریستێك لە بەغدای پایتەخت دەستگیربکەن. شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەڵێت : بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری مەفرەزەکانی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری / بەڕێوەبەرایەتیی حەشدی شەعبی بەغدا توانیان یەکێک لەئەندامانی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش لەقەزای ئەبوغرێب دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی یاسای دژەتیرۆر دەستگیر بكەن.
ئاشكراشیكرد: ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر و سزای خۆی وەردەگرێت.
تێبينيێك بنێرە: