وتەبێژی گەشتوگوزار: ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ڕوویان لەسلێمانی کردووە
(0) /
زایەڵە - ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شیعە لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانییەوە هاتوونەتە شارەکە و تا ئێستا 15 هەزار گەشتیار دەبن و ژمارەشیان زیاتر دەبێت.
سەبارەت بە سوودە ئابورییەکانی هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار ئارام شوانی ڕایگەیاند، ئەو گەشتیارانە سوودێکی ئابووریی ئەوتۆیان بۆ سلێمانیی نەبووە، لەبەرئەوەی زیاتر ڕوودەکەنە تەکیەی کەسنەزانی لە سلێمانی و لەوێ دەمێننەوە، هەرچەندە وەک ژمارە بە گەشتیار هەژمار دەکرێن بەڵام ستانداردە جیهانییەکانی گەشتیار و سوودە ئابورییەکانی گەشتیاریان کەمترە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: