بە ئاگابێنەوەو ڕۆڵی خۆتان بگێڕن  /  کاوە کەریم

(0) / / مقالە / زایەڵە کوردستان کاوە کەریم


Dec 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەبێ پلان هەبێ بۆ پەروەردەکردنی منداڵ لە ناو خێزان تا دەگاتە پەیمانگا و زانکۆ ، وە هەوڵی جدی بۆ بدرێت ، چونکە ئەم کارە دەستەجەمعیە ، ئەمەش لەپێناو گەیشتن بە ئامانجێک لە پێناو پێشکەشکردنی نەوەیەکی تەندروست بە کۆمەڵگا هەروەها فێری ( ڕێز،خۆشەویستی،وەفا،ڕەوشت) بکرێت و ببێتە بنەمایەک بۆ پێگەیاندنی تاکێکی بەرهەمدار کە سودی بۆ گشت لایەک هەبێ ، ئەمەش پێویستی بە هۆشارییە ڕۆڵی سەرەکی خێزانە ، و مامۆستایان لەناو ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایانی ئاینی لە میمبەری مزگەوتەکان و تەواوی و تەواوی دەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت دەبێ ، تاڕادەیەک قسوری نەکراوە .

لە ئێستادا کۆمەڵگەی کوردی لە داڕوخاندایە و خەریکە بە تەواوی هەرەس دێنێ ، و بە تەواوی لە هەڵوەشانەوەیە ، و دەبێ بە ئاگابێتەوە لە خەوی غەفڵەت ڕاچڵەکێ ، و سەیرێکی ڕابردوو بکەن و وانی لێوە فێربن ، نەوەی ئێستا نەوەی تەکنەلۆجییایە نەوەی تیک تۆک و سۆشیال میدیایە و دەبێ بزانرێت چۆن بەکاری دەهێنێ وە بۆ چ مەبەستێکیش بەکاری دێنێ ، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ژیانی ڕاستەقینە و خۆشی و بەها کۆمەڵایەتییە جوانەکانی باو وباپیرانمان بگێڕینەوە بۆ ناو خێزانەکان .