بۆچی هەندێ کەس خێراتر قەڵەو دەبنەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە قەڵەو هەمەڕەنگ


Dec 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – لێکۆڵینەوەیەکی نوێ هۆکارەکانی خێرا قەڵەو بوونەوەی هەندێ کەسی ئاشکرا کردووە و دەڵێت هەموو شتێک پەیوەندی هەیە بە میکرۆبەکانی ڕیخۆڵەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئای ئەی، بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە توێژەرانی زانستگای کۆپێنهاگی دانمارک ئەنجامیان داوە دەرکەوتووە کە هەندێ کەس خاوەن تێکەڵاوێکی تایبەت لە میکرۆبەکانی ڕیخۆڵەن کە ئەمە دەبێتە هۆی کۆبوونەوە و پاشەکەوتی زۆرتری ئێنرجی یان هەمان هێز و توانا. و پاش ڕوون بوونەوەی ئەم بابەتە بە باشی لەوە تێدەگەین کە لەبەرچی هەندێ کەس کەمتر دەخۆن بەڵام زۆرتر قەڵەو دەبنەوە

هێنریک ڕووگر، مامۆستای ڕێکخراوەی خواردن و وەرزشکردنی زانستگای کۆپێنهاگ لەمبارەوە دەڵێت: ئێمە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەمان دۆزیوەتەوە کە هەندێ کەس لەبەرچی سەبارەت بە کەسانی دیکە خێراتر قەڵەو دەبنەوە بەوەی کە زۆرجار کەمتریش دەخۆن. بەڵام ئەمە بە تەنهایی ئێمە ناگەینێت بە قەناعەت و دەبێ ئەم بابەتە زۆرتر خەینە بەر لێکدانەوە.