قەتەر ٢٠٠٠ تۆن زبڵ و زاڵی جامی جیهانی گۆڕاوەتەوە کوود

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە جامی جیهانی قەتەر زبڵ


Dec 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – قەتەر پێشتر ڕایگەیاندبوو کایەکانی جامی جیهانی بەشێوازی بەردەوام بەڕێوە دەبات و هەر ئەم بابەتەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی زبڵ و زاڵ و زیاد بوونەوەی وەدۆزی ماکی بەکارهاتوو.

قەتەر پاش میوانداری کردن لە ٦٤ کایەی جامی جیهانی نزیکەی ٨٠٪ لە زبڵ و زاڵە بەرهەمهاتووەکانی وەدۆزی کردۆتەوە. ماڵپەڕی فەرمی ئەو پێشبڕکێیانە ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە کە تێدا بەڕێز بۆدۆر ئەمیر سەرۆکی بەشی بەردەوامی لە بارەی ئەم بابەتەوە دەڵێت: بۆ ئێمە جێ شانازییە کە توانیومانە تا ٨٠٪ لە زبڵ و زاڵە بەرهەمهاتووەکانی ئەو پێشبڕکێیانە وەدۆزی کەینەوە.

پیلان داڕشتن بۆ جامی جیهانی بە پێی قەتەر و فیفا بەڕێوەچوو، پیلانگەلێک وەکوو کەڵک وەرگرتن لە ماکێ کە قابیل بە گۆڕینەوەیە لە بەستەبەندی ماکەخۆراکیدا، یان خود هاندان و دڵگرمکردنی بینەر و تماشاچییەکان بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و زاڵەکان.

یەکێک لە ستراتێژییە گرنگەکانی ئەم جامی جیهانییە گەیشتن بە بەردەوامی لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی زبڵ و زاڵ و و زیاد کردنەوەی وەدۆزی پلاستیک بووە کە زۆربەی زۆری ئەنجام بوو و گەیشتە ئاکام.

زۆربەی پلاستییکە بەکارهاتووکان جۆرێک بوو کە بە ئاسانی دەگۆڕدرایەوە بە کوود و ئەوانی دیکەش پاش کۆکردنەوە وەدۆزی کران. بەڕیوەبەرانیش پێش لە دەسپێکی کایەکان هەوڵیان ئەو بوو بینەران هان بدەن بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و زاڵەکان.