سوودەکانی خواردنی سێو

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە سێو تەندروستی


Jan 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سێو یەکێکە لە باشترین میوەکان، تام و بۆنێکی خۆشی هەیە و میوەیەکی ناسکە، پێویستی بە کەشوهەوایەکی نیمچە سارد هەیە بۆ پێگەشتن، سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی لەش و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، جەستە لە نەخۆشی و ڤایرۆسەکان دەپارێزێت، بۆیە پێویستە ڕۆژانە بخورێت.
سێو ٢٥ جۆری هەیە و بە زۆری لە جۆری سور و زەرد و سەوزە، بەناوبانگترین جۆریان وەک، گوڵاوی مەشهەد، گوڵاوی شیمیران،  گوڵاوی ئەسفەهان، سێوی قەندەک، سێوی زنوووزی مەرەندە.
سوودەکانی خواردنی سێو
خواردنی سێو چەندین سوودی هەیە بۆ جەستە وەک، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی و ڤایرۆسەکان، کرداری هەرس چالاک دەکات،هەروەها گەدە دەپارێزێت لە هەوکردن، برین و سووتاوی.
مێشک دەپارێزێت لە زەهایمەر و نەخۆشیەکانی دیکەی مێشک، چاو دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لە وشکبوونەوە و ماندووبوونی چاو، سوودی بۆ دڵ هەیە و ڕێگری دەکات لە جەڵدەی دڵ، ئەگەری تووشبوون بە خۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان کەم دەکاتەوە.