نیگەرانی ئەمریکا لەبارەی داگیرکردنی مانگ لەلایەن وڵاتی چین

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە چین مانگ ئەمریکا


Jan 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ بە گوێرەی ڕاپۆرتی بیزینس ئینسایدر بەرپرسی ناسا لە لێدوانێکدا لەگەڵ گوڤاری بولیتیکۆ ڕایگەیاندووە پەرەپێدانی هات و چۆ و جێگیر کردنی هیزی ئەرتەشی چین لە زەریای باشووری ئەو وڵاتەدا، نیشانەی ئەوەیە ڕەنگە کارەساتێکی بەو شیوەیە لەسەر ئەستێرەی مانگیشدا ڕووبدات.
ناوبراو وتیشی: ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە ئێمە و چین خەریکی بەربەرەکانێ فەزایین. هەر بۆیە دەبێ زۆر ئاگادار بین نەک وڵاتی چین بە بیانووی لێکۆڵینەوەی زانستی جێگای ئێمە لە مانگدا داگیر بکات. کاتێ ئەوان دەڵێن ئێمە لێرەین و ئەم شوێن و ناوچە هی ئێمەیە، ئەمە زۆرتر نیگەرانمان دەکات. ئەگەریش گومانتان لەم بابەتە هەیە چاوێک بخشێنن بەو کارەی کە چین لە دوڕگەکانی ئسپارتلیدا ئەنجامی داوە.
وێنەگەلێک کە بڵاو بووەتەوە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن و پیشان ئەدەن وڵاتی چین لە زەریای باشوور و بەتایبەت دوڕگەکانی ئەو شوێنەدا بنگە و پایگای نیزامی نوێ دامەرزاندوون.
لەم دواییانەدا چین وێستگەی فەزایی نیانگونگی لە خولگەی گۆی زەویندا دامەرزاندووە و لە مانگی نوڤامبێری 2022یشدا پێشخزمەتگەلی نوێ ناردەی ئەو شوێنەی کردوون. پاش ئەوەی کە چین جۆرە ماکێکی کانزایی نوێ لە هەسارەیەکدا دۆزیەوە کە دەکرێت وەکوو سەرچاوەی ئێنێرجی کەڵکی لێبگرێت، بڕیاری دا لە دەیەکانی داهاتوودا 3 ڕاسپاردەی دیکە ناردەی فەزا بکات. کە ئەمانە هەموویان وەکوو بەشێک لە پیلانەکانی چانگ دێنە ئەژمار.