هەڵوێستی هەولێر لەسەر بڕیارەکەی دادگای فەرەنسا
/
کردستان
/
زایەڵە
نەوت
هەولێر
پاریس
زایەڵە - وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فەرەنسا بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە : حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم چەند مانگەی دواییدا ، لە گفتوگۆ و دانوستانی بەردەوامدابووە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و دواجار لە سەر پرسی بودجە و نەوت وگاز ، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی و لەیەکتێگەیشتنی باش کە لە چوارچێوەی دەستووردا ، کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە : کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال ، ئەمەش لە دواین سەردانی سەرۆک وەزیرانی فیدرال بۆ هەرێمی کوردستان، جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستۆتەروو : کە بریاری دادگای فەرەنسی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق دژی تورکیا، نابێتە ڕێگر لە پەیوەندیەکانمان لە گەل حکومەتی بەغدا.
لەو چوارچێوەیەشدا ، سەردانی بەغدا دەکەینەوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی بابەتەکانی پەیوەندیدار.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە : حکومەتی هەرێم وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە پەیوەندیەکانی لەگەل بەغدا تا گەیشتن بە چارەسەری بنەرەتی و یاسایی و دەستووری.
تێبينيێك بنێرە: