دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەند دوكانێكیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تاوان سلێمانی


Mar 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند،  لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە زیاد لە 15 دوكانیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو.

دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە دزییان لە زیاد لە 15 دوكان لە بازاڕی دارەسوتاوەكەی شاری سلێمانی كردبوو .

لە ئێستادا تۆمەتباران :

ع،س،أ لەدایبكبووی 2005

أ،س،ح لەدایكبووی 2003

بەناسنامە عەرەب ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

کامەران کەریم