بانکى ناوەندىی عێراق زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانکی ناوەندی عێراق


Mar 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕی خستنەڕوی دۆلار بۆ چوارشەممە، لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە راگەیەنرا و بانکەکە زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە و دۆلاریش لە خوار 155 هەزارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بڕی 205 ملیۆن 333 هەزار و 39 دۆلاری بە هەردو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕەی خراوەتەڕو؛ 49 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە و 156 ملیۆن و333 هەزار و 39 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.

هەرچەندە بانکەکە بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە، بەڵام 100 دۆلار لە ئێستا لە هەولێر بە 154 هەزار و 500 دینار و لە سلێمانیش بە 154 هەزار و 600 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت و لە بەغدادیش بە 154 هەزار و 150 دینارە.

کامەران کەریم