گڕتێبەردانی بینا وەڕزشییەکان لە وڵاتی ئەندۆنێزیا پاش وەرگرتنەوەی میوانداری جامی جیهانی تازەلاوان لەو وڵاتە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ چەن کۆمەڵە بینای وەرزشی لە وڵاتی ئەندونێزیا بە هۆی وەرگرتنەوەی مافی میوانداری پێشبڕکێیەکانی تۆپی پێ قارەمانی تەمەن ژێر 20 ساڵی جیهانی گڕیانتێبەردراوە و یەک کەسیش گیانی لەدەست داوە.

فیدراسیۆنی جیهانی تۆپی پێ (فیفا) پاش ئەوەی کە وایان کوستر فەرمانداری بالی داخوازی کردووە کە مافی بەشداری جامی جیهانی تازەلاوان لە ئسرائیل بسێنرێتەوە، ئەوا ئەویش مافی میوانداری پێشبڕکێیەکانی لەو وڵاتە وەرگرتووەتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئەندونێزیا، کەسانێکی نەناسراو چەن کۆمەڵە بینای وەرزشی و هەروەها بینای نووسینگەی وەرزشی حاجی ئاگۆس سەلیم (GOR) لە شاری (پادانگ)ی پارێزگای (سوماترا)یان گڕ داوە کە بووە بە هۆی گیان لەدەستدانی تازەلاوێکی تەمەن 16 ساڵ.