نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ: لەم هەفتەیەوە خەرجكردنی پارەی مانگی 2ـی وانەبێژان دەستپێدەكات
(0) /
زایەڵە - مامۆستا کارۆخ عبداللە گوڵاوی نوێنەری گشتی وانەبێژان لەهەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، لەم هەفتەیەوە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی شایستەی وانەبێژی مانگی( 2 )ی وانەبێژان لە بەشێک لە پەروەردەکان و یەکەم پەروەردەش پ.کۆیە دابەشی دەکات.
جێی باسە، لە هەرێمی كوردستاندا نزیکەی 30 هەزار مامۆستای وانەبێژ هەیە و لەماوەی رابردوودا چەندان جار هاوتوونەتە سەر شەقام و داوای دامەزراندیان کردووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: