ئەمڕۆ تا سبەی بڕیار لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم دەدرێت

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت پارە


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچاوەیەک لەحکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕاگەیاندووە،تا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە بەغداد گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی عێراق بەردەوامبووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی زانیارییەکان د.فوئاد حسێن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە وەک نێوەندگیری لەنێوان هەردوولا ئەو ڕێگە چارەسەرانەی هەیە بەیەکی گەیاندون بڕیار ئەمڕۆ تاسبەینێ بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هەر لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە ئێستا هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا لە گفتوگۆدان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایەگەیاندبو، داوامان لە هەولێر و بەغداد کردوە دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکەنەوە.

کامەران کەریم