لەم مانگەدا، شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پشوو


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم مانگەدا شەش ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت و لە ٢٢ بۆ ٢٤ی ئەم مانگە  پشووی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.

بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە یەكی نیسان بە پشووی فەرمی دانراوە  كە سەری ساڵی ئاشوورییەكانە، بەڵام هەفتەی رابردوو وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، رۆژی شەممە، رێكەوتی ١ی ٤ی ٢٠٢٣، تەنها لە قوتابخانەكانی خوێندنی سریانی لە هەرێمی كوردستان پشووە.

بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حكومەتی هەرێم رۆژی نۆی ئەم مانگە پشووی فەرمییە   بەهۆی رووخانی رژێمی بەعس و یادی ئازادكردنی عێراقەوە و ڕۆژی ١٩ی نیسان  سەری ساڵی ئێزیدییەكانەو لە ٢٢ بۆ ٢٤ی ئەم مانگەش پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

کامەران کەریم