بەرپرسێکی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆزایەڵە دەدوێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان نزار مەحمود


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزار مەحمود  ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  هەڵبژاردن لە سیستەمی دیموکراتی بۆ دیاری کردنی نوێنەری خەڵک و بەشداری خەڵکە لە دیاری کردنی حکومڕانی و نوێبونەوەی  نەک لەبەر ئەوەی خواستی دەرەکیە و لەژێر فشاری نەتەوە یەکگرتوەکان و ووڵاتانی دەرەکی بکرێت  بەناچاری و پەلە پروزێ و حیزبە دەستەڵات دارەکان کاتێک بەگونجاوی بزانن بۆ کۆنترۆڵی هه ڵبژاردنەکە لەبەرژەوەندی خۆیان بڕیاری هەڵبژاردن بدەن و بتوانن یاری بە تۆماری دەنگدەران و شێوازی هەڵبژاردن بەخواستی خۆیان بێت ئەوکات هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

وتیشی،  ئەگەر ئاوڕێک لە هەڵبژاردنەکانی پێشو بدەین کام هەڵبژاردن پاک و بێگەرد بەڕێوە چوە دیارە هیچ کامیان تادێ پرۆسەکان جاردوای جار خراپتر بوە ئەی ئەم جارە چی کراوەو چی ئەکرێت بۆ ڕێگرتن لە تەزویرو بێگەردی پرۆسەکە چی ئەکرێت بۆ پاک کردنەوەی تۆماری دەنگ دەران چی دەکرێت بۆ ڕێگری کردن لە دەست وەردانی و بەکار هێنانی دەستەڵاتی حکومەت و هێزی سەربازی لە بەرژەوەندی حیزبە دەیتەڵاتدارەکان چی کراوە بۆ  ئەمانەتێ پاراستنی دەگەکان و سندوقەکانی دەنگدان یان هەر وەک هەڵبژاردنە کانی پێشو شەرعیەت دانەوەیە بەدەستەڵات لەبەر چاوی دەرەو هیچی تر .

کامەران کەریم