بەرپرسێکی یەکێتی بۆزایەڵە: هەرێمێکی کوردستانی نوێ بەڕێوەیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی هەرێمی کوردستان بێستون سابوراوایی


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – " هەموو ئاماژەکانی دنیا نیشاندەری ئەوەن کە هەرێمی کوردستانێکی نوێ بەڕێوەیە ."

بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  هەموو ئاماژەکانی دنیا نیشاندەری ئەوەن کە هەرێمی کوردستانێکی نوێ بەڕێوەیە کە پڕ بێت لە ئارامی و پارێزگاریکردن لە مافی مرۆڤ و  خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانی ئابوری و گێڕانەوەی سەروەری بۆ نیشتیمان و بەتینکردنەوەی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانی  لەلای گەنجان و هاتنە سەرکاری حکومەتێکی کوردستانی دوور لە گەندەڵی و ملهوڕیی و بەرازەڕۆیی.و چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکوردستانیەکانیش بە تەنسیق لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ دا.

کامەران کەریم