پاشەگەزی فەڕنسە لە میوانداری جامی جیهانی شمشێربازی بە هۆی ئامادەبوونی ڕووسیا و بێلاڕووسەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فەڕنسە لە میوانداری جامی جیهانی شمشێربازی پاشەگەزی کردووە.

فیدراسیۆنی شمشێربازی فەڕنسە گوتارنامەیەکی بڵاو کرۆتەوە لەبارەی پاشەگەزکردنی خۆی بۆ میوانداری جامی جیهانی شمشێربازی پاش وەرگرتنی وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان بۆ ئەو پێشبڕکێیانە.

بەپێی بڕیاری فیدراسیۆنی جیهانی شمشێربازی (FIE) دەبێ شمشێربازە ڕووس و بێلارووسەکان لە نیوەی دووهەمی مانگی ئاڤریلی 2024 و پێش لە دەسپێکی کێبەرکێ جیهانی شمشێربازی لە مانگی ژوئییەی شاری میلان، بگەڕێنەوە بۆ پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکان و ئەم بابەتە وەکوو ئیزنێکە بۆیان تاکوو بەشداری پێشبڕکێیە سەرەتاییەکانی یاری ئۆلۆمپیکی 2024ی پاریس بکەن.