13 نوێنەری تیکواندۆکاری ئێرانی ئیزنی بەشداری بۆ پێشبڕکێیەکانی گرەندئسلیمیان وەرگرت

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  لە کۆتایی قۆناخی سەرەتایی پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی گرەندئسلیم سەرجەم 13 تیکواندۆکاری تیپی نەتەویی وڵاتی ئێران ئیزنی ئامادەبوون بۆ پێشبڕکێیە سەرەکییەکانیان ورگرتووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسیۆنی تیکواندۆ، پێشبڕکێیەکان بۆ هەڵبژاردنی گرەند ئسلیم بە ماوەی دووڕۆژ و بە میوانداری وڵاتی چین و لە شاری"ڤووشی"دا بەڕێوەچوو.  لە ئاکامدا تیپی نەتەوەیی وڵاتی ئێران توانیویە دوو مەداڵی زێڕ و پێنج مەداڵی زێو و یەک مەداڵی بۆرۆنزی دەستکەوێت و سەرجەم 13 ئیزنی بەشداری وەربگرێت( 10 تیکواندۆکار لە بەشی پیاواندا و 3 تیکواندۆکاریش لە بەشی خانماندا)

پێشبڕکێیە سەرەکییەکانی گرەند ئسلیم لە ڕۆژەکانی 13 و 14 ی مانگی خاکەلێوە له شاری "ڤووشی" بەڕێوەدەڕوات. پێشبڕکێیەکانی گرەند ئسلیم لە ساڵی 2023ێدا لە دوو قۆناخدا بەڕێوەدەچێت کەوا کەسی یەکەمی هەر کێش و پاش حیساب کردنی سەرجەم سەرپشکی هەر دوو قۆناخەکە بە شێوازی ڕاستەوخۆ ئیزنی بەشداری ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس وەردەگرێت.