ئال سادق: ئێران 11 ملیار دۆلاری لای عێراقە

(0) / / عراق / زایەڵە ئال سادق


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - باڵیۆزی ئێران لە عێڕاق محەمەد کازم ئال سادق جەختی لەوەکردەوە کە ئێران 11 ملیار دۆلاری لای عێراقە.

ئال سادق لەبەرنامەی تحت خطین کەلەسەر کەناڵی العراقیە پەخش دەکرێت وتی بەپێی ئامارەکان نزیکەی 80٪ ی ئاوی عێڕاق لە باکوورەوەدێت، کەچی تەنها ڕێژەی 8تاکو 10 لەئێرانەوەدێت و بەگشتی کێشەی ئاولەهەموو ناوچەکەدا هەیە.

وتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران کێشەی کەمئاوی هەیە و ڕووبارێک بەناوشاری ئەسفەهان تێپەڕدەبێت بەڵام ئێستا وشکی کردووە، جوتیارانیش خۆپێشاندان دەکەن بۆ داواکردنی ئاو ژمارەیەکی زۆریش لە مەڕو ماڵیات لەبەربێئاوی لەناوچەکانی باشوور مرداربوونەتەوە.

ئاماژەشی بەوەکرد کە شایستەی داراییمان لەبری کارەبا وگاز گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە.