له‌رۆژانی جه‌ژندا (150) شوێن به‌سه‌ر كراونه‌ته‌وه و ته‌نها چوار شوێن داخراوه
/
کردستان
/
زایەڵە
هەرێم
جەژن
تەندروستی
زایەڵە - سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، زیاتر له (150) شوێنیان به‌سه‌ركردوه‌ته‌وه و به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانیش توانراوه تاراده‌یه‌كی زۆر رێگری له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له شه‌قامه‌كان بكرێت.
رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،به‌سه‌ر په‌رشتی قائیمقامی سلێمانی تونیومانه ئه‌و خشته‌ی كاركردنه‌ی پێشتر بۆ كاری لیژنه‌كان له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا دانرابو به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجامبده‌ین، هه‌مو ئه‌و چێشتخانه و ریستۆرانت و شوێنانه‌ی هاوڵاتیان و میوانان و گه‌شتیارانی شاره‌كه روی لێده‌كه‌ن به‌سه ربكه‌ینه‌وه كه (150) شوێن بوه و له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕی لیژنه‌كانه‌وه رێنمایی پێویست كراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی نه‌كه‌ن.
وتیشی، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی توشبون و بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای خوێن به‌ربون، به‌سوپاسه‌وه و به‌هاوكاری هێزه ئه‌منیه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی توانیان زیاتر له (90%)ـی مه‌یدانی ئاژه‌ڵ و ئه‌و شوێنانه‌شی دیاری كرابو ئاژه‌ڵی تێدا بفرۆشرێت، رێگری له‌سه‌ربڕینی نایاسایی و ناته‌ندروست بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیانه‌دا بگیرێت كه له‌پیشه‌كه‌دا به‌كاری ده‌هێنن.
ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، له‌رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، لیژنه‌كان ته‌نها (43) پسوڵەی ئامادەبون و (12) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌یان تۆماركردوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنمایه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، پێنج شوێن داخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه تونده‌كان ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مه‌ترسییه‌كانی تای خوێنبه‌ربون كۆتایی نه‌هاتوه و پێویسته هاوڵاتیان له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستییان په‌یڕه‌وی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان بكه‌ن، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: