هۆكار و نیشانەكانی خۆربردن و چۆنیەتی خۆپارێزی چیە
(0) /
زایەڵە - سامان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەو گەرمایەی لەگەڵ كەشوهەوای هاویندا پەیدا دەبێت، هەندێكجار دەبێتە هۆی ئەوەی لەش نەتوانێت پلەی گەرمی رێك بخات و كاتێك پلەی گەرمی لەش لە 40 پلەی سەدی تێدەپەڕدەێت، تێكچوونێك لەمێشكدا ڕوودەدات كەپلەی گەرمی لەشی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت و كاریگەری لەسەر سیستمی سووڕی خوێن و مێشك دەبێت.
هۆكارەكانی خۆربردن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما.بەركەوتنی تیشكی رۆژ كاركردن و زۆر مانەوە لەبەر هەتاو.نیشانەكانی خۆربردن،ئارەق كردنەوەی زۆر لەكەشوهەوای گەرمدا.سووربوونەوەی دەموچاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.هەناسەدانی خێرا و گرژبوونی ماسولكەكان و سڕبوون.سەرگێژخواردن و سەرئێشە و بێهۆش بوون و وڕێنەكردن.هەستكردن بە تینوێتی زۆر و سكچوون.ئەو كەسەی تووشی خۆربردن دەبێت، ئەگەر وەك پێویست هاوكاری نەكرێت ئەوا دەبێتە هۆی وەستانی دڵ و مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبێت.
وتیشی، فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ خۆربردن، گواستنەوەی كەسی تووشبوو بۆ شوێنێكی سێبەر و پاڵخستنی لەسەر پشت و بەرزكردنەوەی قاچەكانی. كردنەوەی جلەكانی تووشبووەكە و سڕینەوەی دەم و چاو و دەستەكانی بەقوماشێكی تەڕوشێدار. باوەشێنكردنی و فێنكردنەوەی و پاشان گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.رێگاكانی خۆپاراستن لەخۆربردن،خواردنەوەی 6 بۆ 8 پەرداخ ئاو لەرۆژێكدا. پۆشینی جلوبەرگی سپی و گونجاو و لە لۆكە دروستكراو.دووركەوتنەوە لەبەركەوتنی درێژخایەنی خۆری سووتێنەر.بەكارهێنانی كڵاو و چاویلكەی دژەخۆر.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: