زایەڵە - شەوانی۳۱ی۷و۱و۲ی٨ دیاردەی پڕبونی مانگ ڕوودەدات و لە شەوی سێشەممە ۱ی٨ مانگ بە قەبارەیەکی گەورەترو ڕووناکیەکی زیاتر لە ئاسمانی کوردستان و عیراق و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا دەردەکەوێ

مانگ بە قەبارەی لەسەدا ۲۰ گەورەتر و ڕوناکیەکەیشی گەشتر لە جاران دەردەکەوێ بە ڕێژەی سەدا ۹۹
دیارەدەی پڕبونی مانگ ساڵانە ۱۲ جار ڕودەدات و کە مانگ و خۆر دەکەونە بەرامبەر یەکتری بە ۱٨۰ پلەی فەلەکی ، بەڵام ئەو کاتەی کە مانگ لە نزیکترین خاڵدایە لەگەڵ زەوی و گۆشەی بەرامبەر خۆر بەم پلەیە تۆمار بکات دەبێتە مانگی پڕبوو یان بڵێین مانگی کامل لەنێو خۆمان پێی دەڵێین مانگی تابان ، ئێوارەی ۱ی٨ی۲۰۲۳ دوای کاتژمێرەکانی ۷:٤۰ دەقیقە بە جوانی دەتوانرێ لە ئاسمان بەدی بکرێ و کە دووری نێوان زەوی و مانگ ئەوکات دەبێتە ۳٦۳ هەزار کیلۆ مەتر و لە کاتێکدا دوورترین خاڵی نێوان زەوی و مانگ نزیکەی ٤۰٦ هەزار کیلۆمەترە ، کەواتە بە بەراورد لەگەڵ دوورترین خاڵی مانگ لەگەڵ زەوی دەتوانین بڵێین نزیکەی (۳٤) هەزار کیلومەتر مانگ نزیکترە لە زەوی بۆیەشە بە قەبارەیەکی گەورەو پڕ دەردەکەوێ ، لەڕووی حساباتی ئەسترولوجیەوە مانگ دەکەوێتە بورجی سەتڵ و دیاردەی پربونەکە ئەمجارە لەو کۆمەڵە ئەستێرەیە دەبێ و لە کاتێکدا لە هەر مانگێکدا لە کۆمەڵە ئەستێرەیەك پڕدەبێ و دەکەوێتە بەرامبەر خۆر ، ئەم دیاردە فەلەکیە دەبێتە دووەمین دیاردەی پڕبونی مانگ لە ۲۰۲۳ و کە لە کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ و کۆتایی مانگی ئەیلولی ئەمساڵیش هەمیسان دیاردەکە دوبارە دەبێتەوە ، بەڵام لە کۆمەڵە ئەستێرەی بورجی تر ، لە کاتێکدا دووری نیوان زەوی و مانگ بە ئاسایی ۳٨٤ هەزار کیلۆمەترە و بەم پێیەش‌ واتای ۲۱ هەزار کیلۆمتر لە حاڵەتی دووری ئاسایی نێوان خۆی و زەوی نزیك دەبێتەوە ، زانایانی کۆنی بواری ئەستێرەناسی و ووزە نەبینراوەکان هەموو پڕبونێکی مانگ بە کاریگەر دادەنێن لەسەر هەڵکشانی شەپۆلەکانی ئاوو شلەمەنیەکان بە خوێن و شلەمەنیەکانی لەشی مرۆڤ و گیانەوەرانیشەوە بۆیەشە ڕوداوەکانی ناخۆش و هەڵچون و کاردانەوەو کێشەی فشاری دەرونی و زورتر پێویست بوون بە نەخۆشخانەکان زیاتر لەو کاتانەدا تۆمار دەکرێن کە مانگ لەو حاڵەتە دایە ، تەنانەت پێغەمبەری ئیسلام محمد د.خ
وەك سونەتێکی مٶکد دیاری کردووە کە لە هەموو مانگێکی هجریدا ڕۆژانی ۱۳و۱٤و۱٥ی مانگ دەتوانن بەڕۆژووبن کە ناونراوە ڕۆژە سپیەکان ( ایام البیض) کە ئەمجارە هاوکاتی ئەو ڕۆژانەیە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێیان داوە ئێمەش وەك دامەزراوەیەکی فەرمی هەموو دیاردە فلکیەکان تۆمار دەکەین و بەراوردی ڕوداوەکانی دەکەین و ئەوەی لە ڕابردوو دەستمان کەوتوە نهێنی زۆر لە خۆی هەڵدەگرێ کە هەزاران حوادث و روداوی سەیر هاوکاتی ئەم دیاردە فەلەکیانە بوونە

ڕێبەر ڕۆستەم
سەرۆکی سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوە لە وزە نەبینراوەکان و ئەسترولوجی