یارمەتی ئارسێنال بۆ تارێمی لەمەڕ گواستنەوەی بۆ دەستەی A
(0) /
زایەڵە ـــ یانەی ئارسێنال لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بە ئەوەی بیەوێت موشتەری دۆزیوەتەوە بۆ ئەستێرەی تۆپی پێ ئێرانی، مێهدی تارێمی
ماڵپەڕی "تۆپی پێ ئیتالی" هەواڵی داوە کە یانەی ئارسێنال پێشنیاری نوێ یانەی مۆناکۆ بە بڕی 40 ملیۆن دۆڵار بۆ کڕینی بالۆگۆن رەت دەکاتەوە، کەوابوو ئینتر بیر لە جێنشینێکی هەرزانتر واتا مێهدی تارێمی دەکاتەوە.
پیرو ئاوسیلیو، بەرپرسی وەرزشی نێراتزۆری لە وتووێژێک لەگەڵ ماڵپەڕی Sport Mediaset پشتڕاستی دەکاتەوە کە بالۆگۆن وەکوو تەنیا هێرشبەرێک نییە کە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بە دوایدا بڕۆن.
ئێستا ماڵپەڕی سکای سپۆرتی ئیتالی پێشنیاری داوە کە تیپی دەستەی Aی ڕوو لە جێنشینێکی دیکە بکات کە بە نرخێکی کهمتر دەگوازرێتەوە و تەنیا مەبەستیشی مێهدی تارێمییە کە 31 ساڵی پڕ کردۆتەوەمو نزیکە لە کۆتاهاتنی بۆنەکەی لەگەڵ یانەی پۆرتۆ، ئەو یانەیە بۆ فڕۆشتنی مێهدی تارێمی داخوازی 30 ملیۆن دۆلاری کردووە.
شایانی ئاماژەیە کە یانەی (تاتێنهام)یش بە دوای گواستنەوی (تارێمی)یدایە.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: