ئەمڕۆ بە گەرمترین ڕۆژی ساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا
(0) /
زایەڵە - وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گەرمترین رۆژی ساڵ دادەنرێت و لە خانەقین 53 پلەی سیلیزی تۆماركراوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، 11ی ئاب واتە ئەمڕۆ بە گەرمترین رۆژی ئەمساڵ دادەنرێت، بە تایبەت لە گەرمیان و هەولێر و كەركوك و دەوروبەری.
لە خانەقین پلەی گەرمی 53 پلەی سیلیزی تۆماركراوە، لە كەركوكیش 51 و هەڵەبجە 46 و هەولێر 48 و دهۆك 45 و سلێمانی 44 پلەی سیلیزی تۆماركراوە. نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران بووە كە 35 پلەی سیلیزی بووە.
كەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێكیشدا بڵاویكردبووەوە، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان روو لە دابەزین دەكات و لە سبەینێوە پلەكانی گرەما یەك تا دوو پلە دادەبەزێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: