بەڕێوەبەری گشتی لە كەموكوڕییەكانی شانۆی رۆمانی كۆڵییەوە
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ڕایگەیاند:بەمەبەستی بەسەركردنەوە و لێكۆڵینەوە لە كەموكوڕییەكانی (شانۆی رۆمانی) لە هەواری شاری سلێمانی، د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، بەیاوەری ئەندازیار سوعاد حسێن بەڕێوەبەری بەشی پرۆژەكان و ژمارەیەك لە ئەندازیاری بەشەكە، سەردانی شانۆكەیان كرد و لەلایەن سەردار خدر بەڕێوەبەری بەشی شانۆی رۆمانییەوە پێشوازیكران.
لە بەسەركردنەوەكەدا، بەڕێوەبەری گشتیی لەسەرجەم كەموكوڕییەكانی كۆڵییەوە، هەروەها بەهاوكاری ئەندازیارەكان دەستنیشانی چارەسەرییەكانیان كرد بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا كار بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی ئەو بەشانەی بكرێت كە زیانیان بەركەوتووە، چونكە شانۆكە شانۆیەكی كراوەیە و داخرا نییە، بۆیە بەهۆی كەشوهەوا و سەردانی بەردەوامی گەشتیارانیش زیانی بەردەكەوێـت و پێویستی بە نۆژەنكردنەوەی بەردەوام هەیە.
شانۆی رۆمانی یەكێكە لە پڕۆژە و سیما هونەرییەكانی شاری سلێمانی و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانییەو لەگەڵ دروستكردنی پاركی هەواری شاردا دەستبەكاركردن كرا تێیدا، ئەم شانۆییە بەڕووبەری 8 هەزار و 500 مەتر دووجا لەسەر بودجەی پایتەختی رۆشنبیری سلێمانی بەبڕی زیاتر لە 6 ملیار دینار دروستكراوە و لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەكە یەكێكە لەپرۆژە دیارەكان و جێگەی زیاتر لە 5 هەزار كەس دەبێتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: