بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەیەكی باشووری مەغریبی هەژاندوەو بەهۆیەوە سەدان كەس بوونەتە قوربانی

(0) / / جهان / زایەڵە بوومەلەرزە مەغریب


Sep 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ناوەندی بوومەلەرزەزانی مەغریبی بڵاویكردۆتەوە:  درەنگانێكی شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (7) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر هەرێمی حەوزی پارێزگای مەراكیشی هەژاندووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تاكو ئێستا نزیكەی (300) كەس گیانیان لەدەستداوەو یەدەیان كەسیش برینداربوونە.

بەپێی بڵاوبوونەوەی دیمەنەكان، باڵەخانەو خانوێكی زۆری ناوچەی بوومەلەرزەكە وێران بوون و هاوڵاتییەكی زۆر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەو خانووەكان جێماون، هاوڵاتیان چاوەڕوانی گەیشتنی ئامێرە گەورەكانن تاكو بەهانای لێقەوماوانەوە بێت.

هەروەها باسیش لەوەكراوە، كە بوومەلەرزەكە تەنها (20) چركەی خایاندووە، بەڵام لەوەتەی سەدەی رابردوو بەهێزترین بوومەلەرزە بووە.

کامەران کەریم