جیاوازیکردن لە نێوان منداڵ

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە جیاوازیکردن منداڵ


Sep 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جیاوازیکردن لە نێوان منداڵ (بە ئینگلیزی: difference between children، بە عەرەبی: تفرقة بين الأطفال)، یەکێکی دیکە لە شێوازە هەڵەکان جیاوازی نێوان کوڕەکان و کچەکانە، بە ئاگایی و بەبێ ئاگایی، بەم شێوەیەی خوارەوە: 

١- تەمەن: هەندێک لە دایک و باوکان منداڵی نۆبەرەیان دەبەنە ئاسمان، لە هەموو منداڵەکانی دیکە کە بە دوای دێن زیاتر خۆشیان دەوێت، بەشێکی دیکەشیان پێیان وایە منداڵی پاشەبەرە زۆر تایبەتە و دەبێت بە چاوێکی پڕ خۆشەویستی تەماشا بکرێت، لێرەوە جیاوازیی لە نێوان منداڵەکان سەرهەڵدەدات. 

٢- جۆر، ڕەگەز: بەشێک لە دایک و باوکان کوڕیان لە کچ خۆشتر دەوێت، بەشێکی دیکە کچیان لا شیرینترە، بەم شێوەیە جیاوازی دەکەوێتە نێوانیان. 

٣- خەسڵەت: بڕێک لە باوکان و دایکان منداڵی زیرەکیان خۆش دەوێت، ڕقیان لە منداڵی ئاست لاوازە، هەندێکی دیکەیان بەهۆی جوانییەوە جیاوازی لە نێوان منداڵەکانیان دەکەن. 

٤- ئەو پیاوانەی دوو ژنیان هەیە، زۆرجار منداڵی ژنێکیان لە منداڵی ژنەکەی دیکەیان زیاتر خۆش دەوێت، یان گرنگی زیاتر بە منداڵی ژنێک دەدەن و هی ژنەکەی دیکە فەرامۆش دەکەن.

شوێنەوارە خراپەکانی جیاوازیکردن لەنێوان منداڵان 

بەشێک لە ئەنجامە خراپەکانی هەڵە پەروەردەکردنی منداڵ 

١- غیرەکردنی برا و خوشکەکان. 

٢- ڕق هەڵگرتن لە یەکتری. 

٣- تەشەنەکردنی دوژمنداری نێوانیان. 

٤- جوڵانی ئارەزووی تۆڵەکردنەوە. 

٥- خۆپەرستی.

٦- ئەو منداڵانەی دایک و باوک خۆشیان ناوێن هەست بە ستەم دەکەن. 

٧- منداڵە فەرامۆشکراوەکان ڕقیان لە دایک و باوکیان دەبێتەوە. 

٨- نەمانی برایەتی و یەکڕیزی نێوان منداڵەکان. 

ئیمان ئەحمەد