زایەڵە - فۆاد تەها ڕۆژنامەنوس  بە زایەڵەی ڕاگەیاند: هەرچەندە لەو هەرێمەی ئێمە، تەنانەت لە عێراقیشدا تاکو ئێستا تایبەتمەندی (تخصص) لە بواری راگەیاندن و کاری میدیاییدا نیە . هەروەکو چۆن تخصص لەبواری پزیشکی گرنگە بەهەمان شێوە گرنگ و پێویستیشە، کار بۆ تایبەنمەندی کاری راگەیاندن بکەین و کەناڵەکان تایبەتمەند بکرێن، هاوشێوەی دونیای پێشکەوتوو .ئەگەر نەتواندرێت لەو کات و  هەڵومەرجەشدا کەناڵی تایبەتمەندمان هەبێت ئەوە خۆ دەکرێ لە هەر کەنالێكدا، لەهەموو کارەکاندا،  تایبەتمەندی بە پەیامنێر و رۆژنامەنووسەکان بدرێت و ئاراستەی تایبەت بەخۆیان هەبێت تاکو هەر رۆژنامەنووسە تایبەتمەندی خۆی بزانێت کە جی دەگوازێتەوە و زانیاری لەبارەیەوە کۆبکاتەەوە و پەرە بەو لایەنە بدات و خۆی پر زانیاری بکات .

وتیشی: لە تایبەتمەندیەکەی قول بێتەوە زیاتر پەرە بەخۆی بدات تاکو زۆرترین زانیاری بە پێشینەیەکی باشی بابەتەکەو و تەنانەت پێشهاتی بابەتەکە روونتر بکاتەوە ، ئەمە لەلایەك لەلایەکی تر گوێگر یان تەماشاکار دەتوانێ بەگوێری ویستی خۆی کەناڵەکان بەکار بهێنێت، بۆ نمونە منی وەرگرت ( متلقی ) هەواداری میوزیکم تەنها پێویستم بە گوێگرتنی میوزیك هەیە، حەز بە هەوالی سیاسی و ئابوری ناکەم ،  یان کەسێکی وەرزشوانم هەموو گرنگیدانەکانم تایبەتە بە وەرزش تەنانەت لە کاتی یاریەکانیش دەمەوێ کاتەکانم لە ئیسکان بێت نەك لە نزیک ئەنجومەنی وەزیران بم.هەروک لە سەرەوە باسم کرد چەندە پسپوری پزیشکی گرنگە بۆ دروستی ژیانی خەڵک هەیە، سەد ئەوەندە پسپوری وتایبەتمەندی میدیا گرنگە بۆ دروستی کۆمەڵگا چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئاراستەی کۆمەڵگا هەیە.ئەگەر تەماشای میدیاکانی کوردستان بکەیت ، زۆر بە روونی ئەو هەموو راپۆرت و هەواڵە نادروست و نارێکانە دەبینین کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کۆمەلگا هەیە، بۆ نمونە هەندێ بابەت کە دوورە لە نەریتی کۆمەڵگای کوردەواری لەبەر ئەوەی کەنالێکی راگەیاندن بەشێوازێک دەیخانە روو خەریکە وەك ریکلامێکە بۆ ئەم پرسە لای خەڵك بۆتە کارێکی سروشتی و خەلکیش چاوی لێدەکات .

ڕونیشیکردەوە: وەکو خیانەتی هاوسەران  و پارەپەیداکردن لەرێگای کاری نەشیاو و هەراج کردنی جەستەژن .کاتێك مودیلیستێك دێت لە کەنالێکی راگەیاندن بە روونی دەلێ من مانگانە 10هەزار  دولار پەیدا دەکەم ، خۆی عەرز دەکات کەچی دەرچوویەکی زانکۆ تاکو ئێستا دانەمەزراوە و بژێوی نیە ، وای لێدێت چاوی لێبکات هەرچەندە باش دەزانێت کە ئەو رێچکەی مودیلیستەکە گرتویەتیە بەر دوورە لە نەریتی کوردەواری .لێرەدا گرنگترین بابەت بۆ ئەم پرسە باسی بکەم بابەتی دادگاکانە کە جۆرەها پرسی کۆمەلایەتی تێدا دەخرێتە روو، ناکرێ رۆژنامەنووسێك تایبەتمەند نەبێت و شارەزای بواری یاسایی و کایە ئەمنیەکان و پرسە کۆمەڵایەتیەکان نەبێت و پرسەکە بەجۆرێکی نادروست بیگوازێتەوە کاریگەری نەرێنی دەبێت و لەوانەیە لەلایەک کارگەری خراپی لەسەر کۆمەڵاگا هەبێت و هەمیش کاریگەری لەسەر رێرەوی دادگا دەبێت و لەوانەشە مەترسی لەسەر لایەنەکانی پرسکە دروست بکات لەوەشدا نمونە زۆرە.

من لێرەدا باسی نمونەیەك دەکەم کە خۆم لەگەڵی ژیاوم .کاتێ بەرێوەبەری راگەیاندن بووم لەوەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ، لەکاتی هەڵدانەوەی گۆرەبەکومەڵەکانی گوندی سۆریا ئەرکی راگەیاندنم پێسپێردرا بەشداری پرۆسەکە بکەم ، خەڵکی گوندەکە بەباشی ناوی تاوانباری سەرەکی ئەو کومەڵگوژیەییان دەزانی و شوێنەکەشی دیار بوو کە لەکوێ دەژی، بە نوێنەری راگەیاندنەکانم گوت تکایە ناوی ئەو تاوانبارە لە کەناڵەکانت باس مەکەن چونکە کاریگەری لەسەر رەوتی دادگا دەبێت لەبەر ئەوەی ئەو پرسە پێشکەش بە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق دەکرێت وەکو تاوانێکی کۆمەڵ کوژی . بەلام بەداخەوە لە کەنالێکی راگەیاندن ناوی ئەو تاوانبارە هات و لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەوالەکەی ئەم کەناڵە تاوانبار خۆی بزر کرد و تاکو ئێستا دۆسی سوریا بەهۆی بزر بوونی تاوانباری سەرەکی لە دادگای باڵای تاوانەکان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە،لێرەدا دەبێ ئاماژە بە هەولێێکی هاوشی لقی سلێمانی سەندیگای رۆژنامەنووسانی کوردستان و دادگای سلێمانی بکەم کە دەیانەوێ کار لەسەر ئەم پرسە بکەن، ئەو هەونگاوە لەپاڵ ئەوەی جیگەی دەست خۆشیە هەنگاویکیشە بۆ بەتایبەت کردنی کاری میدیایی لە ناو دادگاکاندا هیوادارم لەوەزارەتی داد گشتاندنێک بۆ ئەم پرسە دەرچێت و ببێتە بەرنامەیەکی گشتگیر تاکو سەرجەم دادگاکان جیتر نەهێلًن کەناڵەکانی راگەیاندن بەکەیفی خۆیان مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی ناو دادگا بکەن .

کامەران کەریم