زایەڵە ــــ دوێنێ 2023/9/23 گەشتی گروپی شاخڕەوی دۆستانی هەڵەبجە بۆ ناوچەی نەوڕۆڵی لە لایەن ئەو گرووپە و چەن هاوڕێ دیکە ئەنجام درا.
 
سەرەتای گەشتەکە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجەوە بەڕێکەوتن بۆ گوڵانی سەرەوە پاشان بۆ گوندی چاووگ و بناری  شاخی باڵامبۆ ودۆڵی شێر کوژ پاشان بۆ گوندی هانەسوورەوە لە گوندی سەراو پاشان کۆتاییان بە گەشتەکە هێنا نزیکەی (17)کیلۆمەتر ڕێگایان بڕی بەسەر شاخە جوان و ڕەنگینەکانی ئەو سنورەدا و سوپاس بۆ خوا بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنی دەسپێک.