زایەڵە - فۆاد عوسمان ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند: گەر دەرهێنەرێکی بەتوانا فلیمێك لەسەر کۆی ئەو رێوشوێنانە بەرهەم بهێنێت ، کە بۆ گەیشتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەگیرێتەبەر و سیناریۆی بۆ دابرێژێ ،  فلیمێکی یەکجار سەیر دەردەچێت لەوانەیەلەفیستیڤالەکانی جیهان، نمایش بکرێ زۆرترین خەلاتیش بباتەوەو لەشاشە گەورەکانی جیهانیشدا نمایش بکرێت و داهاتێکی باشیش کۆبکاتەوە ، لەبەر ئەوەی بە نمونەیەکی سەیر دادەندرێت چونکە لە هیچ شوێنێکی دونیادا ، موچەخۆری وەکو ئەوەی حکومەتی هەرێم نیە ، بەتایبەت کابینەی نۆ .سیناریۆی فیلمەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدرال دەست پێ دەکات، ئەوە ئەگەر باسی ئەو چوون و نەچوون و هاتن و نەهاتنی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا هەر باس نەکات و حزبەکان هەر یەکەو نەیکاتە دەست کەوت، لە 15 مانگەوە سیناریۆکە دەست پێدەکات .

وتیشی: کەناڵەکان هەواڵەکە دەگوازنەوە. ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووە ، بەلام باسی موچەی مۆچەخۆرانی هەرێمی نەکرد و لەبەرنامەی کاریدا نەبوو .حەفتەی پاشان واتا 7 رۆژ دواتر خۆشبەختانە ئەنجومەنی وەزیران باسی ئەم بابەتە دەکات و میوانداری وەزیری دارایی دەکات ئەویش یەك دونیا شێر و رێوی دێنێتەوە ،خولاسی  کەلام ،  وەزیری دارایی ناێیتە بن بار و رازی نابێت ، کاکە سودانی بۆ ئەوەی دڵی ئێمەی کورد رازی بکات بەقەرز کەشەکە هێور دەکاتەوە،  پاشان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بریار دەدات بە قەرد هەندێ پارە وەکو خێر بۆ هەرێمە پر خێر وبێرە بەفیرۆچووەکەمان بنێرێت، وەزیری دارایی رادەسپێرێت .

ئەوەشی خسنەڕوو: نازانم ئەو رۆژە تەیف سامی پێرادەگات  بێتەوە وەزارەتەکەی یان رۆژی دوایی ، نووسراو دەکات بۆ بانکەکان تاکو ئەو قەردە بۆ حکومەتی هەرێمی رەوان بکەن یان.پاش ئەوەی وەزیری دارایی نووسراو بۆ بانکەکان دەکات ئەگەر بانکەکان سیولەیان هەبی، ئەوە ئەوانیش خۆ بەلای کەمی رۆژێکیان دەوێت تاکو رێکارە یاسایی وئیداریەکان تەواو بکەن تاکو تەمویلی هەرێم بکەن. الحمدلله پارەکە خرایە سەر حسابی هەرێمی کوردستان ئەوە لانی کەم دوای دوو حەفتەدەنگۆی ناردنی پارەکە بۆ هەرێم بلاو دەکرێتەوە ، دوای گەیشتنی هەواڵەکە جا هەر رۆژێکی حەفتە بێت دەبێ بمێنێـتەوە بۆ رۆژی چوارشەممە تاکو حکومەتی هەرێمی کۆبێتەوە و بریار بدا کە چۆن و بەچی ئاڵیەتێك دابەشی  بکات و وتەبیژی حکومەت دێتە سەرشاشە و مژدە بە گیرفان بەتالەکان مەبەستم موچەخۆران دەدات کە شوکر سەرۆکی حکومەتی هەرێمی رازی بووە موچەکە دابەش بکرێت .ئێ خۆ دەبێت وەزیری دارایی  ئاوات شێخ جەناب راسپێرێت تاکو دابەشی بکات ،هەڵبەت رۆژی دواتر پێنج شەممەیە و نیو دەوامە ، ئەکید شێخ ئاوات پێراناگات بۆیە تۆماتیکی دەکەوێتە رۆژی یەکشەم، رۆژی یەك شەممە جەنابی وەزیری دارایی بەنووسراوخەزینەکان ئاگادار دەکاتەوە  خۆشبەختانە ئیستا ئەلکترونیە روًژی دواتر خەزینەکان وەزارەت و دەستەکان ئاگادار دەکەنەوە تاکو لیستی موچە بنێرن، کە لیستی موچەیان نارد ئێ خۆ دەبێت وربینی بکرێت ئەویش رۆژێکی دەوێ،ئێنجا وەزارەتی دارایی موژدە خۆشەکە بەخەڵک دەدات هات هات موچە هات کەناڵەکان و پێگە ئەلکترونیەکان هەر یەکەوە بەجۆرێ بلاوی دەکاتەوە نەک لە ئیهانە بچێت وەکو جوێنێك وایە بۆ موچەخۆری گیرفان بەتال کە بەلانی کەم نزیکەی 2 مانگە چاورەرێ دەکەن ئەوە  ئەوە حالی زۆربەی مانگەکانی ساڵە لە هەرێم،پاش ئەوماراسۆنە دورودرێژە کە بەلانی کەم 3 حەفتەی پێ دەچێت، لیستی موچە بلاو دەکرێتەوە جار گەر سەرەتای دەوامی خۆێندن بێت ئەوە وەزارەتی پەروەردە خاوەن شانسی یەکەم دەبێت و ئەگەر نەخۆشی هەبێت ئەوە وەزارەتی تەندروستی و ئەگەر شەر بێت ئەوە وەزارەتی پێشمەرگە، قوربەسەر خانەنشینان کە هەموو جار دەکەونە کۆتایی لیستەکە ، ئەومانگە کە حکومەتی هەرێمی زۆر خۆی کوشیوە و تەنگاو کردە ئینجا لە 25/9 تاکو 8/10 دەخایەنێت واتا 13 رۆژ دەخایەنێ  ئێ خەڵک دەپرسێ باشە ئەوە پارەکە هات و خۆ بەهانەی ئەوە نەماوە کە داهاتی سلێمانی ناگات و بۆمان کۆناکرێتەوە ئەی ئێستا بۆ فلیمێکی باشی لێ دەردەچێ وە نیە حەلاو .

کامەران کەریم