زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە ڕایگەیاند: بەغداد لەرێگەی بانکی رەشیدەوە بڕی 250 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کردوە.
وتیشی: ئەمڕۆ پارەکە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە وەزارەتى دارایی هەرێم ناردنى بڕى 250 ملیار دینارى بۆسەر هەژمارى بانکیی وەزارەتەکە راگەیاند و راستەوخۆش لیستی موچە راگەیەندرا و لەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت.
بەپێى رێککەوتنى دوایین سەردانى شاندى هەرێم بۆ بەغداد، مانگانە بڕى 700 ملیار دینار دەخرێتەسەر هەژمارى بانکى هەرێم بۆ پێدانى موچەى فەرمانبەران بە شێوەى قەرز.
کامەران کەریم