ئێران 10 ئامێری شوشتنی گورچیلە ده‌داته هەرێمی کوردستان
/
کردستان
/
زایەڵە
گورچیلە
ئێران
هەرێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
سامان بەرزنجی
زایەڵە - کۆماری ئیسلامی ئێران 10 ئامێری شوشتنی گورچیلە پێشکەشی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ئامێرەکانیان وەرگرتوە و بەپێی پلانی وەزارەتی تەندروستی بەسەر نەخۆشخانە جیاجاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چوارشەممە لە شاری هەولێر، شاندێكی کۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی نەسروڵا رەشنودی، کونسوڵی ئەو وڵاتە 10 ئامێری شوشتنی گورچیلەی پێشکەشی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "سوپاسی ئێران ده‌كه‌ین كه 10 ئامێری شوشتنی گورچیله بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كه‌ن، ئه‌مه ئەمە جاری یەکەم نییە، ئێران دۆستێكی دێرینه و لە ماوەی رابرودا پەیوەندییمان لەبواری پزیشکی و تەندروستیدا هەبوە، بەتایبەت لەکاتی هاتنی ئاواره و په‌نابه‌ران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ئامێرەکانیان وەرگرتوە و بەپێی پلانی وەزارەتی تەندروستی بەسەر نەخۆشخانە جیاجاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەشی ده‌كه‌ن، بەتایبەت لەو شوێن و بنکە تەندروستییانە دادەنێن، کە ئامێری شوشتنی گورچیلە لە بنەڕەتدا لێیان نەبوە و لە ناوەندیی شارەکان دورن.
هاوكات نەسروڵا رەشنودی، کونسوڵی له هه‌ولێر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "به سه‌رنجدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له كێشه‌كانی هاوڵاتیانی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان پرسی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیه‌له‌یه و ره‌نگه به‌شێك له سه‌ردانه‌كان بۆ ئێران بۆ چاره‌سه‌ری گورچیه‌له‌یه، ئێمه بڕیارماندا به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان 10 دانه ئامێری شوشتنی گورچیله كه به‌رهه‌می كۆمپانیاكانی ئێرانه كه كۆمپانیای زۆر به‌هێزن، راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم بكه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و یارمه‌تیانه مرۆڤدۆستانه‌ن و ئه‌وان له كات و ساتی جیاوازدا یارمه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان داوه و تیمه پزیشكییه‌كانی ئه‌وان له‌و شوێنانه بون كه پێویستن، تائێستاش به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی له هه‌رێمی كوردستان هێشتا له لایه‌ن تیمه‌كانی ئێرانه‌وه چاودێری ده‌كرێن.
تێبينيێك بنێرە: