چاودێرێکی سیاسی بۆزایەڵە: دەبوو وڵاتانی عەرەبی هاوسۆزو پشتیوانی ئەقسا بن

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئەقسا وڵاتاینی عەرەبی غەزە ئیسرائیل


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:لە ڕاستیدا زریانی ئەقسا لە چەندین ڕووەوە جیهانی شۆک کردوە، چونکە ئەم هێرشە هەموو بەهێزی ئیسرائیلی خستە ژێر پرسیارەوە، لە بەرگری ئاسمانیەوە تا دامەزراوەی ئەمنی و هەواڵگری.
 
وتیشی: ئەم هێرشە کە بە گەردەلولی ئەقسا ناو هێنرا شۆک بوو ئەو ولاتە عەرەبینەش کەوتونەتە ژێر کاریگەری هەژموونی ئیسرائیل، ئیستا دەبێت هەلوێستەیەکی جدی بکەن لە بەردەم ئەو وێنەیەی زیاد لە قەبارەی خۆی ئیسرائیلی نیشانداوە، ئەوەی حەماس نیشانیدا ئیرادەیەکی بەهێز بوو وێرای حسارێکی بەهێزی چەند ساڵە.
 
ڕونیشیکردەوە: لە راستیدا بە گشتی رای جیهانی ئیسلامی هاوسۆزی ئەم هێرشانەیە بۆ سەر ئیسرائیل بەلام رای خەلک و رای حکومدارانی ولاتانی ئیسلامی جیاوازە، بەشێکیان بە بێدەنگی دەمێننەوە و بەشێکیتریان بەیاننامەی شەرمنانە دەردەکە. لە راستیدا دەبوو ولاتانی عەرەبی هاوسۆز و پشتیوانی پرسی ئەقسابن، بەلام هەمیشە بەشێک لە ولاتەکان پشتیوان لە هاوزمان و ئاینەکەیان خۆیان ناکەن .زریانی ئەقسا بەم چالاکیە توانی بەهێزی خۆی نیشان بدا و لە بەرامبەردا لاوازی ئیسرائیل.
کامەران کەریم