د. سەیوان عەلی فەرەج: سوپاس بۆ بزوتنەوەی گۆڕان، كە منی ئازادكرد
(0) /
زایەڵي - شەوی رابردوو بزووتنەوەی گۆڕان د. سەیوان عەلی فەرەج بریكاری وەزارەتی پەروەردەی لە ریزەكانی خۆی دەركرد، لەبەر ئەوەی ئەوەی تەمەنی خزمەتی بۆ درێژكراوەتەوە.
د. سەیوان عەلی فەرەج وەڵامی راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕانی دایەوەو دەڵێت: سوپاس بۆ بزوتنەوەی گۆڕان كە منی ئازادكرد.
شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی پێشووی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لە كاردانەوەی ئەو بڕیارە نوسیبووی، بزووتنەوەی گۆڕان خۆی دەنگی بە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانداوە كەچی دەڵێن د. سەیوانمان دەركردووە لەبەر ئەوەی ماوەی خزمەتی بۆ درێژكراوەتەوە.
د. سەیوان عەلی فەرەج لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان بووەتە بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەمەنی گەیشتووەتە خانەنشینینی بەڵام دووجار خزمەتی بۆ درێژكراوەتەوە.
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی لە ئۆكتۆبەری 2022 تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانیان درێژكردەوە، بەو یاسایەش تەمەنی دامەزراوەكانی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمیشیان درێژكردەوە، واتا ئێستا تەواوی پۆستەكانی بزووتنەوەی گۆرٍان لە وەزیر و جێگری سەرۆكی هەرێم تەمەنیان بۆ درێژكراوەتەوە، تەنانەت لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بەشێك لە كاندیدەكانی بزووتنەوەی گۆڕان چوونە شوێنی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكان و سوێندی یاساییان خوارد هەتا دادگای فیدراڵی پەرلەمانی كوردستانی هەڵوەشاندەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: