پاش سێ ڕۆژی تر لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە ئەم شوێنانە دادەخات
(0) /
زایەڵە - لیژنەکانی گەڕان و پشکنینی هەڵەبجە هەڵمەتێکیان ڕاگەیاند بۆ ڕێگریکردن لەپێش وەختەی پاک کردنی مریشک لەدووکانی مریشک فرۆشەکان.
د.دڵنیا فاروق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی گەڕان و پشکنینی هەڵەبجە ڕاگەیاند: بەهیچ شێوەیەک ڕێگەنادرێت بەسەربڕین وپاککردنی مریشکی زیندوو بەمەبەستی فرۆشتن، چونکە مریشکی پاککراوی پێش وەختە متمانەی پێناکرێت لەڕووی تەندروستییەوە وەنازانرێت مریشکەکە زیندووبووە یان نەخۆشبووە.لەبەرئەوە پێویستە بەئامادەبوونی کڕیار مریشک پاک بکرێت.
جەختیشی کردەوە:،لیژنەکەمان ئاگاداری سەرجەم دووکانی مریشک فرۆشەکان دەکات کەوا پابەندی ڕێنمایی لیژنەبن ،لەدوای تەواوبوونی کاتی دیارکراو هەر شوێنک ڕێنمایی لیژنە جێ بەجێ نەکات دەست بەجێ دادەخرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: