شارەزایەكی بواری كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزمبوونەوە و لەسەرجەم ناوچە شاخاویەكان بۆ سفر و ژێر سفری سەدی دابەزی و سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لەئەنجامی كاریگەری بارستە ھەوای سارد لەماوەی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو نزمبوونەوە و لەسەرجەم ناوچە شاخاویەكان بۆ سفر و ژێر سفری سەدی دابەزی ، كاریگەریەكانی لە ئەمڕۆوە كەم دەبێتەوە و سبەی پێنج شەممە 23/11/2023 ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لەئەنجامی ھاتنی ھەوری بەرز لەدەریای ناوەراستەوە ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 2 تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ ئەبێت .
وتیشی: لەئەنجامی كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەش و ھەوا كاتە جیاوازەكانی سبەی لەناوچە جیاجیاكانی باكوری سعودیە و باشور و باشوری رۆژھەڵاتی عێراق بارانبارین دەستپێدەكاتەوە بە شێوەی چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە تەرزە و بارانی بەھێز كە لەھەندێ ناوچەدا ئەگەری دروستبوونی لافاویش ئەبێت .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: