دڕۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە
(0) /
زایەڵە - دژه تیرۆری كوردستان (پارتی) رایگه‌یاند،" ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو كه ئاڕاسته‌ی بنكه‌ی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كرابوو، تێكشكێندرا و خرایه‌خواره‌وه".
ئەمشەو پێنج شەممە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، دژه تیرۆری كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسا دەرچوەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە".
پێشتریش ژماره‌یه‌ك له میدیاكان بڵاویانكرده‌وه، ده‌نگێكی گه‌وره له به‌حركه‌ی شاری هەولێر بیستراوه، زەنگی ئاگادارکردنەوەش لە لایه‌ن کونسوڵخانەی ئەمریکاوه لێدەدەرێت.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئاڕاسته‌كردنی درۆنه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی بۆسه‌ر شاری هه‌ولێر رانه‌گه‌یاندوه، پێشتریش چه‌ندجارێك گروپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی له‌و هێرشانه راگه‌یاندبو كه له‌ڕێگه‌ی درۆنه‌وه ده‌كرانه‌سه‌ر شاری هه‌ولێر.
تێبينيێك بنێرە: