سەرکەفتنی تیپی نیشتمانی تێنیس لەسەر مێزی پیاوانی ئێران لە بەشی یەکەمی فیناڵی جیهانیدا
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تێنیس لەسەر مێزی پیاوانی ئێران لە پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانی جیهانیدا بەرانبەر بە تایلەند یارییەکەی بردەوە و سەرکەفت.
لە یەکەمین ڕۆژی پێشبڕکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی بەشی فیناڵی تیپی قارەمانی جیهان کە لە شاری "بوسان" لە کووریای باشوور خەریکە بەڕێوەدەچێت، تیپی نیشتمانی ئێران توانیویانە بە ئاکامی 3 بەر 0 تیپی تایلەند تووشی شکست بکەن و لە خولی پێشبڕکێیەکان دووری خەنەوە.
نەوشادی عاڵەمیان، نیما عاڵەمیان و ئەمیر حوسێنی هودایی لەو یارییەدا بەرانبەر بە ڕکابەرەکانی خۆیان 3 بەر 0 سەرکەفتن.
ئێران لە قۆناخی کۆڕیدا، لەگەڵ تیپەکانی ڕۆمانی، میسر، پۆرتێگال و تایلەند دەبنە هاوکۆڕ.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: