سبەی هاوکاریی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان کۆدەکەینەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان گەرمیان لافاو


Feb 19, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ناوەندی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و چالاکوانان بۆ دەستکردن بەهەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان، لەگەڵ سەرپەرشتییاری ئیدارەی گەرمیان بەمەبەستی هەماهەنگی و دەستنیشانکردنی زیانەکان و ڕێژەکەی کۆبونەوە.
دواتر، کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کاتی دەستپێکردن و جۆری  وەرگرتنی هاوکارییەکەی  ڕاگەیاند و لەکۆتایدا،لیژنەکانی بۆ کارکردن دەست نیشانکرا
سبەی سێشەمە، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کەمپینەکە دەبێت .
جۆری هاوکاری : پاره
شوێن: ماڵی حاجی ئاهۆ، تەنیشت هۆڵی هونەر،
کاتژمێر : ۹:۳۰ بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە
ناوەندی هاوبەشی ڕێکخراوەکان وچالاکوانانی گەرمیان
کامەران کەریم