بە درۆن هیرشکرایەسەر ماڵێک لە کەلار

(0) / / کردستان / زایەڵە کەلار درۆن


Mar 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـ وتەبێژی پۆلیسی کەلار ئاشکرای دەکات لەگەڕەکی شەهیدانی شاری کەلار لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکراوەتە سەر ماڵێک 

عەقید عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند: کاتژمێرێک 
بەرلە ئێستا  لە گەڕەکی شەهیدانی شاری کەلار لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە هێرشکراوەتە سەر ماڵێک 

عەقید عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردەوە: تائێستا زانیاریەکان بەتەواوی ئاشکرانەکراوە  

وتیشی: بەگوێرەی زانیارییە سەرەتایەکان تاوەکو ئێستا یەک کەس لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەستداوە و هێشتا نەتوانراوە بەتەواوەتی زانیاریەکان یەکلای بکرێنەوە و پۆلیس سەرقاڵی کاری لێکۆڵینەوەیە