حەج و عومرەی هەرێم لەبارەی "حەجی بازرگانی" هۆشداری دەدات

(0) / / کردستان / زایەڵە حەج زیارەت کوردستان


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ماوه‌یه‌كه‌ له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكانێكه‌وه‌ به‌ ناوی كۆمپانیای حه‌ج و عومره‌ یاخود به‌ناوی تاكه‌كه‌سی بانگه‌شه‌ی حه‌جی بازرگانی ده‌كرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان گوایه‌ ئه‌م حه‌جه‌ ئێستا به‌رده‌سته‌ و هیچ گرفتێكی نییه.
حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق شتێك به‌ ناوی حه‌جی بازرگانییه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت بردنی خه‌ڵكه‌ به‌ ڤیزای ساڵی یاخود ڤیزای بازرگانی كه‌ ئه‌مه‌یش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و رێگه‌ پێدراو نییه‌، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت به‌ پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی حه‌ج سزای قورسی ده‌بێت.
دەشڵێت: ئێمە به‌رپرسنیین له‌م جۆره‌ حه‌جكردنه‌ و هه‌ر كه‌سێك له‌ سعوودیه‌ تووشی كێشه‌ ببێت له‌سه‌ر ڤیزه‌ی ساڵی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵناگرێت و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئاگاداری ئه‌م كاره‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ت سامانیان به‌ فیرۆنه‌چێت و له‌ كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ حه‌جكردنه‌ دووچاری كێشه‌ و گرفتی نه‌خوازراو نه‌بنه‌وه‌ ژیانیان نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.
هاوکات هۆشداری دەدەنە هه‌ر كۆمپانیا و كه‌سێك ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌ و دەڵێت: بانگه‌شه‌ی حه‌جی له‌و جۆره‌ بکەن، ئه‌وا لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت تا ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان له‌ بواری حه‌ج و عومره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌ عیراقیش.
کامەران کەریم