شەپۆلێکی تری باران بارین دەست بێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە باران کەشناسی


Apr 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ شەپۆلێکی تری باران بارین دەست بێدەکات.
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند،  لە درەنگانی ئەمشەو ئەم ناسەقامگیرییە کاتی و ناوچەییەی کە دروستبوە بە کۆتا دەگات و هەتا پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کەش سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش تاڕادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممەوە {14-4-2024}پێشبینی دەکەین کە شەپۆلێکی مامناوەندی بۆ لاواز کورت و بەهاری لە شێوەی تاوە باران و بروسک ڕوو لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق بکات کە ئەگەری تەرزە و لێزمەی بەخوڕ هەیە لە ناوچەی جیاجیا.
سەرچاوەی شەپۆلەکە دەریای ڕەشە لەگەڵ ئاوێتەبوونی بڕێک شێ لە دەریایی ناوەڕاستەوە وە بوونی شێی ناوخۆیش کاریگەری دەبێت بەهۆی بارینی بڕێکی باشی باران لەم چەند ڕۆژەدا لەسەرجەم ناوچەکان.
کامەران کەریم