کۆڕی شاخاوانانی"بەرزەهەڵۆ"ی سەقز لەسەر کێوی نەکەرۆز

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش سەقز کوردستان


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ کوڕی شاخەوانی چالاکی بەرزەهەڵۆی سەقز ئەمجارە سەڕکەفت بەسەر چیای بەرزی نەکەرۆز لە شاری سەقز.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندی کۆڕی شاخەوانی بەرزە هەڵۆی سەققز: کێوی"نەکەرۆز"سەر بە شاری سەققزە و هەڵکەوتوە لە "باشووری ڕۆژئاوای" ئەم شارە لە نێوان شارەکانی سەققز و بانەدا،ناوی نەکەرۆز وەک هێمایێکی نەتەویی و فولکلۆری کوردی، دایم ناوی پڕ مانا و جێگای شانازی بووە و تەنانەت لە فولکلۆری گۆرانی کوردیدا(بە تایبەت مامۆستا حەسەن زێرەک)خۆی نیشان داوە.بەرزایی کێوی نەکەرۆز2540m لە ئاستی ڕووی زریا دایە.
ڕێگای ڕۆیشتن و سەرکەوتن بۆ کێوی نەکەرۆز، لە  لایە ئاوایەکانی  دەریاوی و عاقڵئاو  لە  ناوچەی سەرشیوی سەقز و تێپەڕ دەبێت.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: هەوەها "قەبەغلووجە و پیرەومەران" لە ناوچەی "گەورک" لە نێوان سەققز وبانەدا هەیە.  لە پاش سەرکەوتن و جێگیربوون لە سەر کێوی" نەکەرۆز"، دیمەنێکی سێحرئاوی و بەهەشتێکی دیکە لە وڵاتی جوانی کوردواری، وەبەرچاو دەکەوێت،دیمەنەکان، دەوڵەمەندی ژینگە و ژیان لە کوردستان.  لە بان شاخی جوانی"نەکەرۆز"ەوە، ئەتوانیت کێوەکانی:چۆڕچۆڕ،بەردەڕەشی جەوشەن،ڕووش،بابۆس،گردەکۆ،زوڵفەقار،قەیسە،ببینیت.
ئاوایەکانی نزیک و دەورووبەری نەکەرۆز،برینتین لە:سماقڵوو،دەریاوی،جەوشن،قەرەچەر و کەرەیان.