لەباڕەی گرانی نرخی شتومەک لە بازاڕەکانی هەرێم هۆشداری دەدرێت
(0) /
زایەڵە - مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێستا بەهۆی داخستنی رێگەکانەوە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەولێر و سلێمانی وەستاوە و داخستنی رێگەکان کاریگەریی لەسەر بازاڕەکان دروستکردووە.
دەشڵێت ،هێشتا کۆگەکان بەتاڵ نەبوون لە کاڵا و خۆراک، بەڵام ئەگەر رێگەکان نەکرێنەوە، بەتاڵ دەبن و ئەوکاتە قەیران و گرانی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات، هاونیشتمانییان زیانمەندی یەکەم دەبن و باجی داخستنی رێگەکان دەدەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەش رێگەی هاتووچۆی بازرگانی لەنێوان هەولێر و سلێمانی هەن، ئێستا سەرجەمیان بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخراون، بەردەوامیی داخستنی ئەو رێگەیانە جگە لە دروستکردنی کێشە بۆ سەتان خێزان و خاوەن بارهەڵگرەکان، کێشەی بۆ جووڵەی بازرگانی و گەیشتنی خۆراک و پێداویستی بۆ خەڵک دروست دەکات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: