یەكێتی هاوردە و ناردنكاران بانگهێشت كراوە بۆ بیست و پێنجەمین پێشانگای کەرەستەی پزیشکی ئێران
(0) /
زایەڵە - یەكێتی هاوردە و ناردنكاران بانگهێشت كراوە بۆ بیست و پێنجەمین پێشانگای کەرەستەی پزیشکی ئێران لە تاران.
لەڕێگەی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی کە کونسوڵگەری گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاراستەی سەرۆکایەتی گشتی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هەرێمی كوردستان و ئەندامانی سەرجەم لقەکانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک ، کەرکوک کراوە بۆ بەشداریکردن لە بیست و پێنجەمین پێشانگای کەرەستەی پزیشکی ئێران لەبەرواری ١٨ بۆ ٢١ ی ٥ ی ٢٠٢٤ لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە .
لەم پێشانگایەدا پزیشکی و تەندروستیەکانی دروستکراوی ئێران نمایش دەکرێت.
لێرەوە ئاگادارتان دەكەینەوە هەركەس خوازیاری بەشداریکردنە لەم پێشانگایە دەتوانێت سەردانی لقەکانمان بكات لە هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و دهۆک بۆ ناوتۆمارکردن .
تێبينيێك بنێرە: