سێ ناوچە لە ژێر دەستی تاڵیبان دەرهێنرا
(0) /
رووبەڕووبوونەوەیەکی توند له نێوان هێزەکانی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان و چهكدارانی تاڵیبان روویداوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدرانی تاڵیبان کوژراون.
بەپێی ڕپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ئەفغانستان، ئەمروڵا ساڵح، جێگری سەرۆکی ئەفغانستان رایگەیاند: ناوچەکانی پۆلێ حەسار، دێیه سەلاح و بانوویان لە هەرێمی باغڵان لە ژێر دەستی چهكدارانی بزووتنهوهی تاڵیبان دەرهێنراوە.
بزووتنهوهی تاڵیبان تا ئێستا هیچ لێدوانێكی لهسهرپێکدادانەکان و بارودۆخی ناو شارەکان نەداوە.
تێبينيێك بنێرە: