بەرهەم ساڵح: ناڕەزایی بەرامبەر بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن مافێکی پارێزراوە
(0) /
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە؛ "رێزگرتن لە ئیرادە و خواستی خەڵک و پرۆسەی دەستوری و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەچارەی ئاشتییانە ئەرکێکی نیشتمانییە."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح لە پەیامێکدا لە یادی لە دایکبونی پێشەوای موسڵمانان ئاماژەی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ناڕەزایەتییەکان بە ئەنجامەکان کرد و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە؛ رێزگرتن لە ئیرادە و خواستی خەڵک و پرۆسەی دەستوری و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەچارەی ئاشتییانە ئەرکێکی نیشتمانییە .
ڕاشیگەیاند: ناڕەزایی بەرامبەر بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن مافێکی پارێزراوە لەسەر بنەمای دەستور و یاساکانی هەڵبژاردن، بۆیە پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵی لەچوارچێوەی یاسا و ئاشتیدا بێت دور لەوەی ئاسایش و موڵک و سامانی گشتی و سەلامەتی وڵات بخرێتە مەترسییەوە.
بەرھەم ساڵح رونیکردوەتەوە، "رێزگرتن لە دەوڵەت و دامەزراوەکانی و پاراستنی کاروانی دێموکراسی لە وڵات، ئەمانەتە لە گەردنمان بۆ ئەو قوربانییە زۆرەی کە گەلەکەمان بەخشیویەتی لە ماوەی دەیەیی رابردو لە ستەم و چەوسانەوە و توندوتیژی، ھەروەک ئەمانەتە بۆ قوربانییەکانی ھێزە ئەمنییەکان لە سوپا و پۆلیس و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر، ھاوکات گرنگە رێز بگرین لە پاراستنی بژاردەی دێموکراسی دەستووری ئاشتییانە وەک بژاردەیەکی گەلەکەمان".
تێبينيێك بنێرە: